کوردستان 02:29 - 24/11/2019

"تورکیا بوەتە گۆڕستانى ژنانی کورد"

+ -
(سبەى):

سەنتەرى دۆکیۆمێنتکردنى دەستدرێژییەکان لە باکورى سوریا شەهیدکردنى (120) ژن و برینداربونى (420)ی دیکەی تۆمارکردوە لە کاتی ئەنجامدانى دەستدرێژییەکانى تورکیا بۆ سەر شارى عەفرین لە ساڵى (2018) و هەڵمەتە سەربازییەکەى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان.

راگەیاندنی ئامارەکە هاوکات لەگەڵ یادى نەهێشتنى توندوتیژیى دژى ژنان بڵاوکراوەتەوە کە هەمو ساڵێک لە (25/11) یادەکە دەکرێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا کوژرانى (55) ژن لەلایەن جەندرمەى تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر سنورەکانى سوریا لەو کاتەدا ئەو ژنانە لە وڵاتەکانى خۆیان هەڵاتبون و بەهۆى مەترسیی جەنگ لە وڵاتەکانیاندا و لە تورکیا داواى مافى پەنابەرییان کردبو.

لەگەڵ ئەوەشدا (83) منداڵ لە کۆى (445) پەنابەر لە ساڵى (2011) کوژراون هەروەها (120) پەنابەرى دیکە لە کۆى (416) پەنابەر لەسەر سنورەکانى تورکیا بریندار کراون.

لەم راپۆرتەدا ژمارەى ژنە زیندانییەکانیش بڵاوکراوەتەوە کە لە کۆى (5678) ژن (270) کەسیان لە ساڵى (2018)ەوە دەستگیرکراون و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ چەند حاڵەتێکى ئەشکەنجەدان کراوە لە نێوانیشیاندا کوشتنى نا مرۆڤانەى ژنە سیاسەتمەدارى کورد هەڤرین خەڵەف و لەسێدارەدانى دو خانمە پەرستار لە گرێ سپى و دەستگیرکردنی چیچەک کۆبانێ و بریندارکردنى .