کوردستان 05:48 - 05/12/2019

ئه‌مەریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ سنورى دەسەڵاتى شەڕڤانان

+ -

(سبەى):
ئه‌مەریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان لە سوریا و ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شەڕڤانان لەو چوارچێوەیەدا (50) بارهەڵگر هاوکارى لۆجیستى رەوانەى رۆژئاواى کوردستان دەکات.

سوپای ئه‌مەریكا له‌ رێگه‌ی هەرێمى کوردستان و دەروازەى سمێڵکاوە به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ناردنی پشتیوانیی سه‌ربازیی و لۆجستی بۆ بنكه‌ و خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ پارێزگاكانی حه‌سه‌كه‌ و دێرزور له‌ سوریا، بەشێوەیەک شەوى رابردو  لە رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری سێمالكاوه‌ كاروانێكی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی جبسه‌ كردوه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌دادی سەر بە پارێزگای حه‌سه‌كه‌ كه‌ له‌ (50) بارهه‌ڵگر پێكهاتوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا (600) سەربازى ئەمەریکا لە سوریا ماون و چەند بنکەیەکیان هەیە بۆ پارێزگارى لە کێڵگە نەوتیەکان و رێگرى لەوەى بکەونە دەست داعش و گروپە توندڕەوەکان، هاوکات بەرپرسانى واشنتۆن جەخت لە کارى هاوبەش لەگەڵ هەسەدە دەکەنەوە.