کوردستان 11:37 - 04/06/2020

راپەڕین؛ پێنج توشبوی دیکەى ڤایرۆسی کۆرۆناى راگەیاند

+ -

(سبەى):
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى راپەڕین، پێنج توشبوى دیکەى کۆرۆناى راگەیاند کە دوانیان ستافى تەندروستین.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى راپەڕین رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران.

ئاشکرای کردوە، توشبوەکان دو ئافرەتن یەکێکیان تەمەنی (70) ساڵە و دانیشتوی گەرەکی چۆمانە لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، ئەوەى دیکەیان ئافرەتیکی تەمەنی (47) ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی راپەرینە لە شارى رانیە، لەگەڵ دو منداڵى تەمەنی (11 و 5)ساڵ کە دانیشتوی گەڕەکی نەورۆزن لە رانیە، منداڵی توشبوەکانی دوێنێن.

سەبارەت بە توشبوى پێنجەم،  پیاوێک تەمەنی (37) ساڵە دانیشتوی گەرەکی ماردین لە رانیە.

راگەیاندنى تەندروستى راپەڕین ئاماژەى بەوەکردوە، دوان لە توشبوەکان ستافی تەندروستین.