کوردستان 06:23 - 04/06/2020

شەش کەسى دیکە لە دهۆک توشى کۆرۆنا بون

+ -

(سبەى):

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، توشوبونى شەش کەسیى دیکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتى تەندروستى بڵاویکردەوە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، شەش توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دھۆك دەستنیشانکران کە سەرجەمیان دانیشتوى پاریزگاى دهۆکن.

توشبوەکانیش دو ئافرەتى تەمەن (34) ساڵ و (35) ساڵ و چوار منداڵى تەمەن (13) و نۆ و هەشت و پێنج  ساڵ و سێ ساڵ و نیوە، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە یەک لە توشبوەکان بەشداربوی داوەتەکە بوە، توشبوەکانی دیکەش بەرکەوتوی بەشداربونی داوەتێکی دیکەى نان خواردن بون.