(سبەی):
دادگای ئیتاڵیا سزای (12) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مەلا
کرێکاردا سەپاند.
ئەمڕۆ هەینی (10/7/2020) یهكهم
دانیشتنی دادگاییكردنی مهلا كرێكار له ئیتاڵیا بهڕێوهچو، لەوبارەیەوە پێگهی
(دوربین)ی نزیك له مهلا كرێكار بڵاویکردەوە، دادگای ئیتاڵیا بڕیاریدا كه
سزاكهی پێشوی وهكو خۆی بمێنێتهوه كه بریتییه له (12) ساڵ زیندانیکردن.
پێگهی دوربین بڵاویکردەوە، "مەلا کرێکار لەرێی ڤیدیۆ
لینكهوه بهشداری دادگاكهی ئەمڕۆی کردوە و له میانهی قسهكانیدا چهند جارێك
قسهكانی مەلا کرێکار پچێڕێندراوە، مامۆستا كرێكاریش وتویهتی: ئێوه (12) ساڵ حوكمتان
بهسهر مندا سهپاندوه، كه چی ئامادهنین سێ سەعات گوێم بۆ بگرن! ئهم دادگاییه
وهكو دادگای میسر دهبینم و هیچ دادپهروهرییهكی تێدا نابینم".
تۆمەتەکانی سەر مەلا کرێکار
مانگی تەمموزی ساڵی (2019) چەند تۆمەتێکی جیاواز لەلایەن داواکاری گشتی و
دادگای ئیتاڵیاوە ئاڕاستەی مەلا کرێکار کرا، دیارترینیان هەوڵدانە بۆ دروستکردنی خەلافەتی
ئیسلامی لە کوردستان و دروستکردنی گروپێک بۆ رفاندنی دیپلۆماتکارانی ئەوروپا و
دروستکردنی (رەوتی شاخ) و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە عێراق و وڵاتانی ئەوروپا،
لەبەرامبەردا مەلا کرێکار سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند: دۆسیەکە بە سیاسی
کراوە نەک یاسایی.
مەلا کرێکار کێیە؟
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار ساڵی (1956) لە سلێمانی لەدایکبوە،
ماستەری لە زانستی فەرمودەوانیدا ھەیە، هاوسەر و چوار منداڵی ھەیە، زمانەکانی کوردی
و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و نەرویجی دەزانێت.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رەوتە ئیسلامییەکان لە کوردستان، لە ساڵانی هەشتاکاندا
چەند جارێک چاوی بە ئوسامە بن لادن و عەبدوڵا عەزام کەوتوە و تائێستاش ناوی لە لیستی
تیرۆری نەتەوە یەکگرتوەکاندایە.
ساڵی (1991) چوەتە نەرویج وەک پەنابەرێک، ساڵی (2002) لەلایەن حکومەتی نەرویجەوە
مافی پەنابەرێتی لێوەرگیراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی چەند جارێک چوەتەوە عێراق و سەرکردایەتی
ژمارەیەک رەوتی ئیسلامیی جیهادی کردوە لە دیارترینیان ئەنسارولئیسلام.
هاوسەرەکەی و هەر چوار منداڵەکەی هەڵگری رەگەزنامەی نەرویجیین.
لە ساڵانی (2009) و (2010) هەڕەشەی کوشتنی لە چەند بەرپرسێکی نەرویج کردوە،
لەبەرامبەر بڕیاری ناردنەوەی بۆ کوردستان.
لەسەر ئەو قسانەی لە ساڵانی (2008 - 2009- 2010) لە تۆڕى "پاڵتاک"
کردویەتی هەڕەشەی کوشتنی لە ژمارەیەک پەنابەری کورد لە ئەوروپا و بەتایبەتی نەرویج
کردوە، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.
بەهۆی ئەو سێ سکاڵایەی لەسەری تۆمارکراوە، دادگا حوکمی دو ساڵ و (10) مانگ
سزای زیندانیکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد لە (25/1/2015) ئازادکرا، ساڵی (2016)
جارێکی دیکە دادگایی کرایەوە و خرایە ژێرباری مانەوەی ناچاریی لە ماڵەکەی خۆی.
ئێستاش لەسەر بڕیارێکی دادگای ئیتاڵیا، نێردراوەتە رۆما و بڕیارە دوبارە
دادگایی بکرێتەوە و سزا بدرێت.