(سبەی):
وەزارەتى تەندروستى
توشبونی (706) کەس و گیانلەدەستدانی (25) کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند.
بەپێى داتاکانى وەزارەتى
تەندروستى لەماوەى (24) سەعاتى رابردودا، (706) حاڵەتى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە
و (521) کەسیش چاکبونەتەوە و (25) هەڵگریش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دواین داتا،
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گەیشتوەتە (44695) حاڵەتى
توشبون و لەو ژمارەیەش (1617) کەس گیانیان لەدەستداوە و (28674) کەسیش چاکبونەتەوە.