گۆڕى هونەرمەند عەتا چاوشین لە گردى سەیوان و دواى گواستنەوەى تەرمەکەى

کوردستان 12:58 - 26/09/2020

گۆڕى عەتا چاوشین بۆ گردى سەیوان دەگوازرێتەوە

+ -

(سبەى):


دوای تێپەڕبونى سێ مانگ و بە رێکارە شەرعییەکان و ئامادەبونى خزم و کەسوکارى، تەرمی هونەرمەند عەتا چاوشین لەگۆرستانی کۆرۆناوە گوازرایەوە بۆ گۆڕستانی گردى سەیوان.

لەوبارەیەوە پەیامنێرى (سبەى) رایگەیاند: پێشتر خێزان و کەسوکارى هونەرمەند عەتا چاوشین، نوسراوێکیان پێشکەشى پارێزگارى سلێمانى کردوە و داوایان کردوە بە گواستنەوەى تەرمى ئەو هونەرمەندە و دوبارە ناشتنەوەى لە گردى سەیوانى شارى سلێمانى لەسەر وەسیەتى خۆى.

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە هەفتەیەک لەمەوپێش و لەسەر رەزامەندى پارێزگا و شارەوانى و قائیمقامیەتى سلیمانى و ئاسایشى سلێمانى بە پەیڕەوکردنى ریکارە شەرعییەکان تەرمى ئەو هونەرمەندە بۆ گردى سەیوان گواسترایەوە.

لەوبارەیەوە هاوڵاتیەیەک کە لە مەراسیمەکەدا بەشداربوە و کارى ناشتن و هەڵبەستى گۆر دەکات بە (سبەى) وت: لەسەر رەزامەندى پارێزگا و ئاسایش گۆڕى ئەو هونەرمەندەمان لە گۆڕستانى تایبەت بە کۆرۆناوە بۆ گردى سەیوان گواستەوە و لەو کارەشدا سەرجەم رێکارە ئاینییەکان لەبەرچاو گیراوە و کارەکە بێ کێشە کۆتایی هاتوە.

 

سلێمانى/ بڕیار نامیق