کوردستان 01:28 - 26/09/2020

دکتۆر هێرش حەیدەر: لە وەرزى زستاندا هەڵکشان لە ژمارەى توشبواندا رودەدات

+ -

(سبەى):

پزیشکیکى چارەسەرى توشبوانى کۆرۆنا رایدەگەیەنێت: لە ئێستادا دۆخى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى بە شێوەیەکى ئاسۆیی دەڕوات بەڵام پێشبینى دەکەین ژمارەى توشبون رو لە هەڵکشان بکات.

دکتۆر هێرش حەیدەر، پزیشکى چارەسەرى توشبوانى کۆرۆنا بە (سبەى) راگەیاند: لە ئێستادا تەنها ئەو نەخۆشانە داخڵى نەخۆشخانەکان دەکرێن کە دۆخیان لە مامناوەند بۆ مەترسیدارە لەو کەسانەیش بەشێکیان چاودێریکراون و دۆخى تەندروستیان جێگیر بوەتەو و بەشێکیشیان تا ئیستا لەژێر چاودێرى چڕدان.

هێرش حەیدەر وتی: بەپێى پێشبینییەکانى ئێمە ژمارەى توشبوان رو لە هەڵکشان دەکات بەتایبەت لە وەزرى پایز و زستان کە وەزرى پەتاکانن، بە دڵنیایەوە لەو دو وەرزەدا هەڵکشانیکى زۆر لە رێژەى توشبوان رودەدات.

هەروەک داواى لە هاوڵاتیانیش کرد کە خۆپارێزبن و پەیڕەوى تاکپارێزى بکەن، چونکە لە وەرزى هاویندا دۆخەکە ناجێگیربو ئەوا لە وەرزى زستان دۆخێکى مەترسیدارتر چاوەڕێمانە و دەشڵیت: تکامان وایە خۆپارێزى بکەن تا دۆخەکە لە ئاستێک تێپەڕ نەبێت کە بە هیچ لایەکمان چارەسەر نەکرێت.

سلێمانى/ بڕیار نامیق