عێراق 04:21 - 26/09/2020

لە عێراق (4270) کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون

+ -

(سبەی):
لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا (4270) توشبو و (68) حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە: (3652) حاڵەتی چاکبونەوە و (4270) حاڵەتی توشبون و (68) حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکە؛ پارێزگای دهۆک لە روی ژمارەی گیانلەدەستدان لە پلەی یەکەمدایە و (13) حاڵەتی گیان لەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە، سلێمانیش بە (11) حاڵەت لە پلەی دوەم و هەولێر بە نۆ حاڵەت لە پلەی سێەمدایە لە روی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرنا.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:

توشبوان: 345969
چاکبونەوە: 276918
گیانلەدەستدان: 8935