عێراق 04:45 - 30/03/2021

تەندروستى عێراق: نزیکەی شەش هەزار توشبوی دیکەى کۆرۆنا تۆمارکرا

+ -

(سبەی):
وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی (5995) توشبوی نوێ و (4915) چاکبونەوەی لە کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی ئاماری (24) سەعاتیی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ئەنجامی (40964) پشکنین (5995) توشبوی نوێ تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا (4915) چاکبونەوە تۆمارکراوە.

لە ئامارەکەدا (37) حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و هەروەها تائێستا (13020) کەس ڤاکسینی کۆرۆنیان پێدراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبوان: 844.260
چاکبونەوە: 755.350
گیانلەدەستدان: 14.286