جیهان 08:51 - 31/03/2021

"دڵخۆشترین وڵات" لە سەردەمى کۆرۆنادا

+ -

(سبەى):

زۆرینەى کەسەکان لە ناوچە جیاجیاکانى جیهان، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و مانەوەیان لە ماڵەکانیان و وەستانى کارەکانیان روبەڕوى خەمۆکى و دڵتەنگى بونەتەوە.

بەم هۆیەوە نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵسەنگاندنێکیان بۆ ئەو وڵاتانە کردوە کە لە سەردەمى کۆرۆنادا ژیان تیایاندا باشتر بوە و خەڵکەکەى دڵخۆشتر بون سەربارى ئەو کێشە و ئاستەنگانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە روبەڕویان بوەتەوە.

بەپێى هەڵسەنگاندنەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان فینلەندا باشترین وڵات بوە لە سەردەمى کۆرۆنادا و "دڵخۆشترین وڵات"یش بوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە فینلەندا رێزى ئازادى کەسەکان گیراوە و ئاستى بژێوى لە وڵاتەکە بەرزکراوەتەوە و خزمەتگوزارییەکان زیادکراون.

هۆیەکى دیکە کە وایکردوە هاوڵاتیانى فینلەندا دڵخۆشتربن ئەوە بوە کە حکومەتى وڵاتەکەى لە کاتى قەدەغەى هاتوچۆدا رێگایان پێدراوە سەردانى ناوچە سروشتییەکان بکەن.