جیهان 04:40 - 17/03/2019

ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبی گەیشتوەتە (100) هەزار

+ -

(سبەی):
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای دەکات، بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر، دو هێزی (200) هەزار کەسی لە عێراق و سوریا دروستکراون.

لیوا محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند؛ گەلی سوریا جەمسەرێکی سەرەکی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرن و لەو چوارچێوەیەشدا هێزێکی شەعبی (100) هەزار کەسی دروستکراوە کە توانیویانە روبەڕوی داعش و بەرەی نوسرە ببنەوە.

وتیشی: هاوشێوەی سوریا، لە عێراقیش (100) هەزار چەکدار هەن کە حەشدی شەعبی پێکدەهێنن، جگە لەوەش ژمارەیەک هێزی ئێرانیی هاتونەتە عێراق و ئەزمونی خۆیان بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی گواستوەتەوە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رونی کردەوە، واشنتۆن ترلیۆنەها دۆلاری خەرجکردوە بۆ لەناوبردنی جەمسەری بەرەنگاریی وڵاتەکەی، بەڵام سەرکەوتو نەبوە، هەروەها سەجەم پلانەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستیانهێناوە.