ئابوری 09:17 - 18/03/2021

نرخی نه‌وت دابه‌زی

+ -

(سبه‌ی):

نرخی نه‌وت به نزیكه‌ی‌ رێژه‌ی له‌ (6%) دابه‌زینی نرخی به‌خۆ‌وه‌ بینیوه‌.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا (64) دۆلار و (26) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە و نرخەکەى به‌رێژه‌ی له‌ (5.5%) کەمبوەتەوە.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی تەکساسیش بە (60) دۆلار و (80) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و رێکنەکەوتنى وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزى بەجۆرێک کەمترین ئاستى خۆى لە مێژودا تۆمارکرد، بەڵام لە سەرەتاکانى ئەمساڵ و لەگەڵ بەرهەمهێنانى یەکەمین ڤاکسینى کۆرۆنا نرخى نەوت روى لە بەرزکردنەوە کردەوە.