ئابوری 10:04 - 28/03/2021

هندستان یەکەم هاوردەکارى نەوتى عێراقە

+ -

(سبەى):

بەپێى بەیاننامەیەکى حکومەتى هندستان، لە مانگى رابردودا عێراق زۆرترین نەوتى هەناردەى هندستان کردوە.

لە بەیاننامەکەى حکومەتى هندستاندا هاتوە؛  لە مانگى شوباتدا، هندستان بڕى زیاتر لە (20) ملیۆن بەرمیل نەوتى لە عێراقەوە هاوردەى وڵاتەکەى کردوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە هندستان برى (2.89) تۆن نەوت کە دەکاتە (20) ملیۆن و (230) هەزار بەرمیل نەوت، لە عێراقەوە هاوردەى وڵاتەکەى کردوە و بەمەش عێراق لە پلەى یەکەمدایە لە هەناردەکردنى نەوت بۆ هندستان.

باس لەوەکراوە کە دواى عێراق، ئەمەریکا لە پلەى دوەمدا دێت لە هەناردەى نەوت بۆ هندستان و دواتریش سعودیە لە پلەى سێهەمدایە.

هەناردەى نەوتى عێراق (80%) دەچێت بۆ چین و هندستان و وڵاتانى خۆرهەڵاتى ئاسیا و (20%) کە دەمێنێتەوە دەچێت بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا.