ئابوری 10:45 - 19/03/2021

باڵیۆزى پێشوترى ئەمەریکا لە روسیا دەکرێتە بەڕێوەبەرى (CIA)

+ -

(سبەى):
ئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا رەزامەندیی دەربڕى لەسەر دانانى ویلیام بێرنز باڵیۆزى پێشوترى ئەمەریکا لە روسیا وەک بەڕێوبەرى نوێى دەزگاى هەواڵگرى ئەمەریکا (CIA).

رۆژنامەى واشنتۆن پۆست ئاماژەى کردوە لە گرنگترین کارەکانى بێرنز لە پۆستە نوێکەیدا مامەڵە کردنە لەگەڵ چین لەکاتێکدا ئەزمونى کارکردنى پێشوترى زیاتر لەگەڵ رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە نەک چین.

ویلیام بێرنز یەکێکە لە سیاسیە دیارەکانى ئەمەریکا و لە ساڵى (2005 تا 2008)  باڵیۆزى ویلایەتە یەکگرتوەکان بوە لە روسیا، ماوەى (33) ساڵ لە وەزارەتى دەرەوە کارى کردوە، ساڵى (2011 تا 2014) جێگرى وەزیرى دەرەوە بوە، شارەزاى کاروبارى روسیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە و لە (2001 تا 2005) یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بوە بۆکاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.