جیهان 08:34 - 28/03/2021

ئەوروپا سەعات دەگۆڕێت و کار بە کاتى هاوینە دەکات

+ -

(سبەى):

لە ئەوروپا میلى کاتژمێرەکان پێشدەخرێت و کار بە کاتى هاوینە دەکرێت، بەپێى ئامارەکانیش بەوهۆیەوە تەنها لە ئیتاڵیا لە ماوەى (16) ساڵدا (700) ملیۆن یۆرۆ لە خەرجکردنى وزە گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی(28ی ئازار) له‌ ئه‌وروپا كار به‌ كاتی هاوینه‌ دەکرێت و یه‌ك سەعات میلی كاتژمێره‌كان پێش ‌دەخرێن.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر (02:00)، میلی كاتژمێره‌كان (60) خولەک پێشخران، بەوهۆیەشەوە ئه‌وروپییەکان لەمەودوا سەعاتێک كه‌متر ده‌خه‌ون و رۆژ ەکەشیان (60) خولەک درێژتر ده‌بێتەوە.

 به‌پێى ئاماره‌كان، بە ته‌نها له‌ ئیتاڵیا له‌ نێوان ساڵانی (2004) تا (2020) بڕی (700) ملیۆن یۆرۆ له‌ خه‌رجكردنی وزه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.