جۆراوجۆر 06:44 - 12/03/2021

لەدایکبونی منداڵی دوانە لە جیهاندا گەیشتوەتە لوتکە

+ -

(سبەی):
ساڵانە رێژەی لەدایکبونی منداڵی دوانە لە جیهاندا بەرەو هەڵکشان دەچێت بەجۆرێک ساڵانە (1.6) ملیۆن منداڵی دوانە لە دایک دەبن.

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، رێژەی زیادبونی لەدایکبونی منداڵی دوانە لەدوای ساڵانی هەشتاکانەوە بۆ سێ هێندە زیادیکردوە، بەجۆرێک ئێستا لەکۆی (42) حاڵەتی لەدایکبون، حاڵەتێکیان منداڵی دوانەن.

سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە، ساڵانە لە جیهاندا (1.6) ملیۆن منداڵی دوانە لە دایک دەبن.

زاناکان دەڵێن: هۆکارەکانی درەنگ دوگیانبون و پێشکەوتنە پزیشکییەکانی وەک منداڵی بلوری، وایکردوە رێژەی لەدایکبونی منداڵی دوانە سێ هێندە زیاد بکات لەدوای ساڵانی هەشتاکانەوە.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری (هیومان ریپرۆداکشن)ی پزیشکی، رێژەی لەدایکبونی منداڵی دوانە لەماوەی (30) ساڵی رابردودا گەیشتوەتە لوتکە، بەرێژەی (32٪) لە کیشوەری ئاسیا و (71٪) لە ئەمەریکای باکور.