جۆراوجۆر 09:20 - 15/03/2021

سێڵفى مەرگ، چى وا لە کەسەکان دەکات سەرکەشیەکى لەم شێوەیە بکات؟

+ -

(سبەی):
حەزى هەندێک لە گەنجان بۆ فۆتۆ و وێنەی سێڵفى واى لە هەندێکیان کردوە مەترسیدارترین شوێنەکان بۆ گرتنى وێنەی سێڵفییەک هەڵبژێرن.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری (فاميلي مێديسين ئەند پرایمەری کی) ئەم سەرکەشیە هەمو کات بە خۆشیی کۆتایی نەهاتوە و لە نێوان ساڵى (2011) تا (2017)، (259) کەس بەهۆى ئەم جۆرە وێنە گرتنەوە مردون.

لە هیندستان ئەم خوە زۆر بڵاوە، تەنها لە ساڵى (2016) (27) کەس بەهۆى گرتنی وێنەی سێڵفییەوە گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتى گەشتوگوزارى هیندیش بڕیاردەدات ئەو شوێنانە قەدەغە بکات.

ئەم جۆرە لە  سێڵفى ناسراوە بە " سێڵفى مەرگ" پسپۆڕان گەنجان ئاگادار دەکەنەوە ئەم خوە لە مێشکیان دەرکەن لەبەر ئەوەى کاتێک دەبێت بە خو، بۆ چەندین جار دوبارە ئەبێتەوە و لەوانەیە لە یەکێک لە سەرکەشیەکاندا ئاکامەکە بەدڵى ئێمە نەبێت.

 لێرەدا چەند سێڵفییەک دەبینیت کە لە مەترسیدارترین شوێنەکانى دنیا گیراوە، تۆ  سێڵفى لەم شێوەیەت هەیە؟ دەبێ پاڵنەرچى بێت بۆ سەرکەشیەکى لەم شێوەیە؟

1- کچێک لە سەر کۆشکە هەور بڕەکانەوە سێڵفیەکى گرتوەو وەک دەشبینرێت هیچ ترسێک بە روخساریەوە دیار نیە.


2- سێڵفیەکى مەترسیدار لە یەکێک لە ناوچەکانى روسیا


3- ئەمەش سێڵفیەکى تر هەناسە توند ئەکات بەڵام خاوەنەکەى زۆر بە ئیسراحەت وێنەکەی گرتوە


4- سێڵفى شەمەندەفەرى زۆر خێرا خوەیەکى باوە لە هیندستان و سریلانکا.


5- ئەمەش گەنجێکى ترە چەند پێیەک لە نزیک مەرگەوە سێڵفیەکەى گرتوە.


6- ئەمەش سێڵفیەکە لە سەر پەیکەرى عیساى مەسیح لە ریۆ دی جانێرۆ لەبەرازیل کە بەرزیەکى زۆرى هەیە


7-  زۆرن ئەوانەى لە شوێنێکى ئاوادا توشى گێژبون دەبن.


8-  سێڵفى لەپاڵ مەترسیدارترین گیاندارى دەریا.


9- دانیشتن و  سێڵفى گرتن لەم شوێنەدا ئاسان نیە.