وەرزش 11:24 - 16/02/2021

یارییە ئاگرینەکانی چامپیۆنس لیگ دەستپێدەکاتەوە

+ -

(سبەی):

کاروانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات و چەندین یاری بەهێز و ئاگرین لە خۆدەگرێت.

لەچوارچێوەی یارییەکانی چونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سەعات (11)ی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداریی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەکات، لەهەمانکاتدا یانەی لایبزیگی ئەڵمانی میوانداریی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەکات.

سبەینێ پێنجشەممەش، یانەی پۆرتۆی پورتوگال میوانداریی یانەی یۆڤانتۆسى ئیتاڵی دەکات، یانەی سیڤیلەی ئیسپانییش میوانداریی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات.

رۆژانی (23) و (24)ی ئەم مانگەش ژمارەیەک یاری بەهێزی دیکە ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیە:

لازیۆ- ئیتاڵیا × بایەرن میونشن- ئەڵمانیا
ئەتلەتیکۆ مەدرید- ئیسپانیا × چێڵسی- ئینگلتەرا
ریاڵ مەدرید- ئیسپانیا × ئەتالانتا- ئیتاڵیا
بوروسیا مونشینگلادباغ- ئەڵمانیا × مانچستەر سیتی- ئینگلتەرا

یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی (9-10-16-17)ی ئازاری داهاتو ئەنجام دەدرێت و دواتر یانە سەرکەوتوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی یەکلایی دەبنەوە.