وەرزش 08:35 - 08/03/2021

لاپۆرتا بەسەرۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرا

+ -

(سبەی):

خوان لاپۆرتا تا ساڵی (2026) بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرا.

شەوی رابردو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی یانەکە ئاشکراکراو (خوان لاپۆرتا) وەک براوەی هەڵبژاردنەکان راگەیەندرا.

بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشوتری یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی ساڵانی (2003-2010)، جارێکی دیکە، وەك سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە دیاریکرا. ئەوەش دوای بەدەستهێنانی (54.2%)ی دەنگەکان، بەرامبەر بە (29.99%)ی دەنگەکان بۆ ڤیكتۆر فۆنت و (8.58%)ی دەنگەکان بۆ تۆنی فرێشا.

بەمجۆرەش، خوان لاپۆرتا، تانیوەی یەکەمی ساڵی (2026) لەپۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.