وەرزش 02:45 - 01/03/2021

سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا

+ -

(سبەی):

پۆلیسی ئیسپانیا سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دوشەممە، پۆلیسی ئیسپانیا هەریەک لە جۆزێف ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە و ئۆسکار گراو بەڕێوەبەری گشتی و گۆمێز بۆنتی، پارێزەری یانەی بەرشەلۆنەی دەستگیرکرد.

تۆڕی (بین سپۆرت) بڵاوی کردەوە: دەستگیرکردنی بارتۆمیۆ لەسەر دۆسیەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، پۆلیس بەدوای زانیاریی زیاترەوەیە سەبارەت بە دۆسیەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ژمارەیەک کەسایەتی و یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

کۆتایی ساڵی رابردو، لە ژێر فشاری هاندەران و لایەنگرانی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند، کە لە ساڵی (2014)ەوە سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکەی دەکرد، دواتر سەرجەم ئەنجومەنی کارگێڕی یانەکەش دەستیان لەکارکێشایەوە.