وەرزش 08:26 - 18/02/2021

یۆڤێنتۆس دۆڕاو دۆرتمۆند بردییەوە

+ -

(سبەی):
رۆناڵدۆ لە زێدی لە دایکبونی نەیتوانی سەرکەوتن بۆ یانەکەی بەدەستبهێێت، دۆرتمۆنیش لە گۆڕەپانی سڤیلییە براوە بو.

شەوی رابردو لە چوارشێوەی یارییەکانی چونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دو یاری گرنگ بەڕێوەچو، یانەی یۆڤێنتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی دۆڕا، یانەی دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆیی براوەبو.

لەیاری یەکەمدا، یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بوە میوانی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی، یاریەکەش بەئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی پۆرتۆ کۆتایهات، سەرەڕای چەندین هەوڵ، رۆناڵدۆ نەیتوانی لە یانەیەکی وڵاتەکەی گۆڵ تۆماربکات.

لەیاری دوەمیشدا یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی میوانداریی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد، یاریەکەش لەبەرژەوەندی دۆرتمۆند، بە ئەنجامی (3-2) کۆتایی هات.

شەوی پێشوتریش یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نو بە ئەنجامێکی قورس (4-1) بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دۆڕا و لیڤەرپولیش بە دو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانیی بردەوە.

رۆژانی (23) و (24)ی ئەم مانگەش چوار یاری دیکەی بەهێزی ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیە:

لازیۆ- ئیتاڵیا × بایەرن میونشن- ئەڵمانیا
ئەتلەتیکۆ مەدرید- ئیسپانیا × چێڵسی- ئینگلتەرا
ئەتالانتا- ئیتاڵیا × ریاڵ مەدرید- ئیسپانیا
بوروسیا مونشینگلادباغ- ئەڵمانیا × مانچستەر سیتی- ئینگلتەرا

یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی (9-10-16-17)ی ئازاری ساڵی داهاتو ئەنجام دەدرێت و دواتر یانە سەرکەوتوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی یەکلایی دەبنەوە.