وەرزش 03:03 - 21/02/2021

ڤیدیۆ؛ جۆکۆڤیچ بۆ جاری نۆیەم بوە پاڵەوانی ئوسترالیای کراوە

+ -

(سبەی):

جۆکۆڤیچی سڕبی بۆ جاری نۆیەم پاڵەوانێتی تێنیسی کراوەی ئوسترالیای بردەوە و (18)ەیەمینی جامی گراند سلامی بەرزکردەوە.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی کراوەی ئوسترالیا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە یاریگای رۆد لایڤەر ئەرینا و بەئامادەبونی ژمارەیەکی دیاریکراوی هاندەر، روبەڕوی دانیێڵ مێدڤیدیڤی روسی بوە و بە سێ تایمی بێ وەڵام (7-5، 6-2، 6-2) یارییەکەی لێبردوەوە جامی نۆیەمی ئوسترالیای کراوەی لە کاروانی وەرزشیدا بەرزکردەوە.

بەو بردنەوەیەش جۆکۆڤیچی سڕبی، (18)ـەیەمین جامی گراند سلامی بەرزکردەوە (9 ئوسترالیای کراوە، 1 رۆلان گارۆس، 5 ویمبڵدۆن، 3 ئەمەریکای کراوە) و تەنها بە یەک نازناو لە دوای رافائیل نادالی ئیسپانی و رۆجێ فێدرەری سویسرییەوە دێت کە هەریەکەیان (20) جامیان بەرزکردوەتەوە.