وەرزش 10:48 - 25/02/2021

پاشای (2021)

+ -

(سبەی):

ناوەندێکی وەرزشی جیهانیی بڵاوی کردەوە، میسی پاشای گۆڵکارانی جیهانە لە ساڵی (2021) و لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکە، گۆڵکاری یەکەمە.

بە تۆمارکردنی دو گۆڵ و بردنەوەی یانەکەی لە یانەی ئێلچی بە ئەنجامی (3-0)، لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە (18) گۆڵ و بوە گۆڵکاری خولەکەیە تائێستا، بە جیاوازیی دو گۆڵ پێش لویس سوارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوتوە کە تائێستا (16) گۆڵی تۆمارکردوە.

میسی، بە تۆمارکردنی دو گۆڵ تەنها ریزبەندی یەکەمی لالیگای نەگرتوە، بەڵکو گۆڵکاری یەکەمی خولە ئەوروپییەکانە.

تۆڕی ئۆپتا تایبەت بە ئامارە وەرزشییەکان بڵاوی کردەوە؛ میسی یەکەم یاریزانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپایە لە ساڵی (2021) و تائێستا (13) گۆڵی تۆمارکردوە.

لە پلەی دوەمدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایەرن میونشن دێت کە (12) گۆڵی تۆمارکردوە، ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند لە ساڵی (2021)دا (10) گۆڵی تۆمارکردوە و ریزبەندی سێیەمی گرتوە.