وەرزش 11:44 - 28/02/2021

یاریزان و راهێنەرێکی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

+ -

(سبەی):
یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و راهێنەری ژمارەیەک یانە، دوای ماوەیەک لە توشبونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەباح عەبدولجەلیل یاریزانی نێودەوڵەتی و هەڵبژاردەی پێشوی توپی پێی عێراق، دوای ماوەیەک توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە تەمەنی (70) ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا گیانی لەدەستدا.

سەباح عەبدولجەلیل ساڵی (1951) لە بەغدا لە دایک بوە، ساڵی (1975) چوەتە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و لە هێڵی ناوەند یاری کردوە.

دوای وازهێنان لە یاری کردن بوەتە راهێنەری تۆپی پێی، راهێنەری ژمارەیەک یانەی ناوخۆیی و دەرەوەی کردوە، لەوانەی یانەی قوە جەوی و نەوت و سەححاری عومانی.